١٨ ژماره‌ی پێوانه‌یی و ئاماری یۆرۆی ٢٠١٦
جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌ورووپای ٢٠١٦ له فه‌ڕه‌نسا کۆتایی هات به‌ڵام کۆمه‌ڵێک ژماره‌ی پێوانه‌یی و ئاماری به‌دوای خۆیدا به‌جێهێشت. به ژماره به‌شێک له‌و ئارامانه به‌م جۆره‌ن
- سفر : یه‌که‌م جاره له مێژووی یۆرۆ دا یاری کۆتایی له کاتی یاساییدا بێ گۆڵ کۆتایی بێت
- ١ : یه‌که‌م جامی فه‌رمی بوو بۆ پۆرتوگال
- ٤ : ئارۆن رامسی و ئێدین هه‌زارد زۆرترین ئاسیست و پاسی کاریگه‌ریان هه‌بوو
- ٦ : ئه‌نتۆنیۆ گریزمان بووه خاوه‌نی به‌رزترین ژماره‌ی گۆڵ له یه‌ک پاڵه‌وانێتی یۆرۆدا ، پێش ئه‌و ته‌نها پلاتینی ئه‌و ژماره گۆڵه‌ی تۆمارکردووه.
- ٩ : کریستیانۆ رۆناڵدۆ ژماره‌ی گۆڵه‌کانی له‌گه‌ڵ میشێل پلاتینی یه‌کسانکرده‌وه وه‌کو گۆڵکاری مێژویی پاڵه‌وانێتییه‌که. هه‌روه‌ها یه‌که‌م یاریزانه له چوار یۆرۆی جیاواز گۆڵ تۆماربکات.
- ١٨ : ریناتۆ سانچێز بووه لاوترین یاریزان له یاری کۆتایی یۆرۆ به‌شداری بکات به ١٨ ساڵ و ٣٢٨ رۆژ، ژماره‌ی پێوانه‌یی پێشوو به ناوی رۆناڵدۆوه بوو.
- ٢١: رۆناڵدۆ خاوه‌نی زۆرترین ژماره‌ی یاریکردنه له یۆرۆ دا
- ٢٧ : ژماره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌کانی هانیس هاڵدۆرسۆنی گۆڵپارێزی ئایسله‌ندا بوو له یۆرۆ دا.
- ٣٢.٨: کینگسلی کۆمان خێراترین یاریزانی یۆرۆ بوو کاتێک گه‌یشته ٣٢.٨ کم/کاتژمێر . دوای ئه‌و یانیک کوراسکۆی یاریزانی به‌لجیکا بوو به ٣٢.٣ کم/کاتژمێرێک
- ٤٠ : گابۆر کیراڵی گۆڵپارێزی هه‌نگاریا بووه به ته‌مه‌نترین یاریزان له کۆتاییه‌کانی یۆرۆ به‌شداری بکات به ٤٠ ساڵ و ٨٦ رۆژ.
- ٤١: بردنه‌وه‌که‌ی پۆرتوگال له فه‌ڕه‌نسا ، یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه بوو به‌رامبه‌ر فه‌ڕه‌نسا له ٤١ ساڵی رابردوو
- ٥٦: دۆڕانه‌که‌ی ه‌ڕه‌نسا ، یه‌که‌م دۆڕانیان بوو له پاڵه‌وانێتییه‌کی فه‌رمیدا له خاکی خۆیان له ٥٦ سالی رابردوودا.
- ٦٦.٦٧% : له هه‌ر سێ لێدانێکی سزا له کاتی یاریدا یه‌کێکیان گۆڵ نه‌بوو. هه‌ریه‌ک له کریستیانۆ رۆناڵدۆ ، سێرجیۆ رامۆس ، ئه‌لیکسه‌نده‌ر دراگۆڤیج ، مه‌سوت ئۆزیل گۆڵیان نه‌کرد. ئه‌وه‌ش خراپترین رێژه‌یه له ساڵی ١٩٧٢ ـه‌وه که ئه‌وسا رێژه‌که ٥٠% بوو
- ١٠٠ : گۆڵه‌که‌ی لێڤاندۆڤێسکی له پۆرتوگال دوای ١٠٠ چرکه دووهه‌م خێراترین گۆڵه له مێژووی کۆتاییه‌کانی یۆرۆ. یه‌که‌م به ناوی دمیتری کیریچینکۆ وه‌یه به گۆڵه‌که‌ی رووسیا له یۆنان پاش ٦٧ چرکه
- ١٠٨ : ژماره‌ی گۆڵه‌کان بوو له میانه‌ی یۆرۆ دا و له ٥١ یاری . به رێژه‌ی ٢.١٢ گۆڵ بۆ هه‌ر یارییه‌ک. که‌متربوو له رێژه‌ی گۆڵه‌کانی یۆرۆی ٢٠١٢ که ٢.٤٥ بوو.
- ٦٠٠ : گۆڵه‌که‌ی نانی به‌رامبه‌ر ئایسله‌ندا ، ٦٠٠ هه‌مین گۆڵی مێژووی یۆرۆ بوو.
- ٧٢٠ : پۆرتوگال ٧٢٠ خوله‌ک له یۆرۆدا یاریکرد پاش ئه‌وه‌ی سێ له یارییه‌کانی گه‌یشته کاتی زیادکراو ، ئه‌وه‌ش زۆرترین خوله‌که له مێژووی پاڵه‌وانێتیه‌کی یۆرۆ بۆ هه‌ڵبژارده‌یه‌ک. رووی پاتریسیۆ سه‌رجه‌م ٧٢٠ خوله‌که‌که یاری کرد.
- ٢،٤٢٧،٣٠٣ : ژماره‌ی ئاماده‌بووانی هانده‌ران بوو له یۆرۆ دا . به رێژه‌ی ٤٧،٥٩٤ بۆ هه‌ر یارییه‌ک. به‌رزترینه له ساڵی ١٩٨٨ ـه‌وه که ئه‌وکات ته‌نها هه‌شت تیپ به‌شداریان ده‌کرد.