باکا بەرەو پریمەر لیگ ھەنگاو دەنێت

کارلۆس باکا
کارلۆس باکا
یاریگا
کارلۆس باکا, ھێرشبەری کۆلۆمبی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا تەنھا دوای یەک وەرز لەگەڵ یانەی ئیتاڵی, ریزەکانی ئەو یانەیە بەرەو پریمەر لیگ جێدێلێت.

سەرچاوەکانی ئیتاڵیا بڵاوییان کردۆتەوە, بەرپرسانی ئەیسی میلان ئامادەن دەستبەرداری باکا ببن, بۆیە ئەو یاریزانە لەلایەن یانەی وێستھام یونایتدەوە داواکراوە, ئەو یانەیە ئامادەن بڕی 27 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ سێ ملیۆن یۆرۆ پاداشت بۆ ئەو یاریزانە خەرج بکەن, ھەربۆیە بەرپرسانی رۆسێنەری ئامادەن دەستبەرداری ھێرشبەری کۆلۆمبی یانەکەیان ببن.

باکا وەرزی رابردوو بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەکانی یانەی سێڤییای ئیسپانیاوە بۆ ئەیسی میلان گوازرایەوە و لەگەڵ ئەو یانەیە توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close