پاریسیەکان یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد دەکەنە ئامانج

مانچێستەر یونایتد
مانچێستەر یونایتد
یاریگا
بەرپرسانی یانەی پاری سانجێرمانی فەرەنسا بەردەوامن لەسەر ھەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی یاریزانان, ئەمجارەیان دەیانەوێت شڤاینشتایگەر بۆ ریزەکانیان بگوزانەوە.

ئەمرۆ رۆژنامەی “Bild”ـی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە, بەرپرسانی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دوای چوونی زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ لە ریزی یانەکەیان, دەیانەوێت یاریزانێکی بە ئەزموون بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە, ھەربۆیە ئۆنای ئێمری راھێنەری ئەو یانەیە, داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە, شاڤاینشتایگەر لە ریزەکانی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا بگوازنەوە.

ناوەراستکاری ئەڵمانیا وەرزی رابردوو بە ھۆی زۆری پێکانەکانی نەیتوانی بەشداری زۆربەی یارییەکاندا بکات, بۆیە چاوەروان دەکرێت باستیان بیەوێت لە خولێکی ئاسانتر یاری بکات.

باستیان شڤاینشتایگەر
باستیان شڤاینشتایگەر
Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close