بەرگریکارێکی فەرەنسا تووشی پێکان بوو

فەرەنسا
فەرەنسا
یاریگا
پاتریس ئێڤرا, بەرگریکاری باڵی چەپی ھەڵبژاردەی فەرەنسا لە راھێنانەکانی ئەمرۆی یانەکەی تووشی پێکان بوو.

ئێڤرا لە راھێنانەکانی ئەمرۆ لەگەڵ موسا سیسۆکۆ بەریەککەوتوون, دواتر بە ھۆی ئازارەوە ئەو بەرگریکارە نەیتوانویە بەردەوام بێت و پاشان بە بەستنەوەی دەستی گەراوەتەوە راھێنانەکان, بەڵام نەیتوانیوە لەسەر راھێنانەکانی بەردەوام بێت.

ئەمە لە کاتێکدا چوار رۆژ بۆ یاری ھەڵبژاردەی فەرەنسا بەرامبەر ئایسلەندا ماوە و تا ئێستا فێدراسۆنی ئەو ووڵاتە ھیچ زانیارییەکی لەسەر پێکانی ئێڤرا بڵاونەکردۆتەوە.

پاتریس ئێڤرا
پاتریس ئێڤرا
Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close