کیک بۆکسی کوردستان ئەنجامی دڵخۆشکەر لە پاڵەوانێتی ئەڵمانیا تۆمار دەکات

هەڵبژاردەی کیک بۆکسی کوردستان لە ئەڵمانیا
هەڵبژاردەی کیک بۆکسی کوردستان لە ئەڵمانیا

یاریگا

هێمن عەبدوڵڵا
تیپی کێک بۆکسینگی کوردستان بە ناوی کوردستان و لە ژێر ئالای کوردستان بەشداری پاڵەوانێتی کراوەی ئەڵمانیای کرد و توانی ئەنجامی زۆر دڵخۆشکەر دەستەبەر بکات.

لەم باریەوە، فەیسەڵ سەعدوڵڵا، ئەندامی یەکێتی کێک بۆکسینگwku و نوێنەری کێک بۆکسی کوردستان لە فیدڕاسیۆنی کیک بۆکسی جیهانی لە لێدوانێکی تایبەت ئەمڕۆ سێشەممە 28-6-2016 بە (یاریگا)ی ڕاگەیاند کە شێرە کوڕانی کوڕانی کوردستان لە ژێر ئاڵای کوردستان و گوتنەوەی سروودی ئەی ڕەقیب توانیان ڕکابەری بەهێز لەگەڵ 1500 یاریزانی سەر بە 10 وڵات و چەندین یانەی بیانی بکەن و دوو میدالیای زێڕ و 4 میدالیای زیو و برۆنزیش بەدەست بهێنن.

لە درێژەی قسەکانیدا فەیسەڵ سەعدوڵڵا لە ئەڵمانیاوە، بە یاریگای گوت” کە ئەنجامەکانی  کێک بۆکسی کوردستان مایەی دڵخۆشی بوو، کاتێک ئەو یاریزانانە توانیان بە ئاستی بەرزیان ناوی کوردستان لەو کێبڕکێ بەهێزە بەرز ڕابگرن.

ئەوەی خوارەوەی تەواوی ئەنجامەکانی یاریزانەکانی هەڵبژاردەی کوردسانە:

یاریزان سەیاف سەڵاح توانی لە کێشی 60 کغم میدالیای زێڕ ، لە ستایلی k1 فوول کۆنتاکت بەدەست بهێنێت، بە هەمان شێوە یاریزان یونس جەمال لە کێشی 70 کغم توانی میدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت، هەروەها هەردوو یاریزان ڕێناس سەباح و ساسان مەحموود دوو میدالیای زیویان بەدەست هێنا، جگە لەوان هەر یەکە لە شڤان عەبدوڵڵا و ئەحمەد ئیدریس میدالیای برۆنزیان دەستەبەرکرد.

سەبارەت بەو دەستکەوتە، یاریزان (یونس جەمال) لە لێدوانێکدا بە (یاریگا)ی گوت” ئەو سەرکەوتنەی تیپی کێک بۆکسی کوردستان پێشەکەش بە پێشمەرگەکانی کوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەن، هەروەها گوتیشی سوپاسی ڕاهێنەران و سەرپەرشتیارانی تیپەکە دەکەم کە زۆر لەگەڵمان ماندوو بوون.

پێشتر  کێک بۆکسینگی کوردستان، چەندین جار بە ناوی کوردستان و ئاڵای کوردستان بەشداری لە پاڵەوانێتیە کراوەکانی ئەوروپا کردووە و توانیویەتی ئەنجامی باش لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان بەدەست بهێنێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close