یاریزانێکی ئیتاڵیا تووشی پێکان بووە

ئیتاڵیا
ئیتاڵیا
یاریگا
ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یاری قۆناخی شازدەی یورۆی٢٠١٦, رووبەرووی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بونەوە و توانیان سەرکەوتن بەدەست بێن, لەو یارییەدا دانیێلی دێ رۆسی بە ھۆی پێکانەوە بە ناچاری یاریگای جێھێشت.

ئاژانسی ھەواڵی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە, دێ رۆسی لە یاری شەوی رابردووی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر ئیسپانیا بە ھۆی پێکانەوە ناچار بوو یاریگا جێبێلێت, ھەربۆیە ئەو پێکانەی نیگەرانی بۆ کۆنتی راھێنەر دروستکردووە, بەڵام ئەو راھێنەر رادەگەینێت تا ئێستا ئاستی پێکانەی ناوەراستکاری ھەڵبژاردەکەی دیار نیە.

ئانتۆنیۆ کۆنتی, راھێنەری ئازۆری لەمبارەیەوە ئاشکرای دەکات, ئەگەر دێ رۆسی بۆ یاری بەرامبەر ئەڵمانیا ئامادە نەبێت, ئەوا ناچارە گۆرانکاری لە پلانەکانیدا بکات.

دێ رۆسی
دێ رۆسی
Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close