کەسایەتیە گەورەکان داوای پەشیمان بونەوە لە میسی دەکەن

لیۆنێل میسی
لیۆنێل میسی
یاریگا
لیۆنێل میسی, ھێرشبەری ھەڵبژاردەی ئارجانتینا سەرەرای ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە کۆپا ئەمێریکای سەدە, بەڵام دواجار لە یاری کۆتایی نەیتوانی ھاوکاری ھەڵبژاردەی بێت و بەو ھۆیەوەش وازھێنانی لە یاری نێودەولەتی راگەیاند.

دوای ئەو مالئاواییە ئاوەروان نەکراوەی میسی, چەندین کەسایەتی وەرزشی دیاری جیھان, داوایان لە میسی کردووە بارودۆخەی ھێور بکاتەوە و لەو بریارەی پاشگەز ببێتەوە, لەوانەش گاری لینکەر یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا.

گاری لینکەر لە تویتێکدا بەم شێوەیە داوایەک ئاراستەی میسی دەکات” میسی وازی لە یاری نێودەوڵەتی ھێناوە, ھیوادارم ئەو یاریزانە گەورەیە لەو بریارەی پاشگەز ببێتەوە, چونکە دەمانەوێت لە جامی جیھانی ٢٠١٨ تام و چێژ لە یارییەکانی ئەو یاریزانە ببینین”.

گاری لینکەر
گاری لینکەر
Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close