بێرلێسکۆنی داوای راھێنەری پێشووی یانەکەی دەکاتەوە

سێلڤیۆ بێرلێسکۆنی
سێلڤیۆ بێرلێسکۆنی
یاریگا
سێلڤیۆ بێرلێسکۆنی, خاوەنی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بۆ وەرگرتنی ئەرکی راھێنەرایەتی یانەکەی, داوای فابیۆ کاپێلۆی راھێنەری پێشووی یانەکەی دەکات.

ئەمرۆ رۆژنامەی “Gazzetta Dello Sport”ـی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە, رۆسێنەری لە چەند ساڵی رابردوو چەندین راھێنەریان دەستنیشانکردووە و دواتر بە ھۆی ئەنجامە خراپەکانیان دوور خستۆتەوە, ئەمجارەیان خاوەنی ئەو یانەیە داوا دەکات فابیۆ کاپێلۆی راھێنەری پێشووی ئەو یانەیە, بۆ وەرزی داھاتوو ئەرکی راھێنەرایەتی یانەکەیانی بگرێتە ئەستۆ.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە, تا ئێستا بە فەرمی داوا لە کاپێلۆ نەکراوە, بۆیە چاوەروان دەکرێت لە ماوەی چەند رۆژی داھاتوو ئەو پێشنیارە پێشکەش بە راھێنەری ئیتاڵی بکرێت.

فابیۆ کاپێلۆ
فابیۆ کاپێلۆ
Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close