ڤیتسێل یانەکەی داھاتووی ئاشکرا دەکات

تۆماس ڤیتسێل
تۆماس ڤیتسێل
یاریگا
تۆماس ڤیتسێل, یاریسازی ھەڵبژاردەی بەلجیکا و یانەی زێنیت سان پێتێرسبۆرگی روسیا ئامادەیە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵیاوە بکات.

ئێمانوئێلێ کامارۆتۆ, بەرێوەبەری کارەکانی یاریسازی بەلجیکی ئاشکرای دەکات, چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپی ھەوڵ بۆ گواستنەوەی ڤیتسێل دەدەن, بەڵام دەمەوێت پێتان بڵێم ئەو یاریزانە ئارەزوو دەکات لە ریزەکانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا یاری بکات, بۆیە پێدەچێت ڤیتسێل وەرزی داھاتوو لە سێریا ئەی ئیتاڵیا یاری بکات.

ڤیتسێل بە ھۆی ئاستە بەرزەکەی لە وەرزی رابردوو, بە تایبەت لە یۆرۆی ٢٠١٦, سەرنجی زۆر لە یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆ خۆی راکێشاوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close