رۆنالد کۆمان یاریسازێکی مانچێستەر یونایتدی دەوێت

رۆنالد کۆمان
رۆنالد کۆمان
یاریگا
رۆنالدۆ کۆمان, راھێنەری ھۆلەندی وەرزی داھاتووی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگڵتەرا, بۆ زیاتر بە ھێز کردنی ھێلی بەرگری یانەکەی, داوا لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە, مۆرگان شنایدەرلین یاریسازی فەرەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی بگوازنەو ەریزەکانیان.

پێگەی وەرزشی “Goal” بڵاویکردۆتەوە, رۆنالد کۆمان راھێنەری پێشووی یانەی ساوسامپتۆن کە پێشتر راھێنەری شنایدەرلین بووە, داوای لە بەرپرسانی ئێڤەرتۆن کردووە بۆ وەرزی داھاتوو ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان, بۆیە پێدەچێت لە ماوەی داھاتوو بەرپرسانی ئێڤەرتۆن دەست بە ھەوڵەکانیان بکەن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە فەرەنسیە.

مۆۆگان وەرزی رابردوو پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکانەوە کردووە و توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات, بەرپرسانی مانچێستەر بۆ دەستبەرداربوون لە یاریسزای یانەکەیان, داوای بڕی ٢٠ ملیۆن پاوەند دەکەن.

مۆرگان شنایدەرلین
مۆرگان شنایدەرلین
Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close