باوکی نێیمار سەبارت بە داهاتووی کوڕەکەی نهێنییەک دەدرکێنێت

نێیمار و باوکی
نێیمار و باوکی

یاریگا

لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەیەکی بەڕازیلی باوکی (نێیمار)ی ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل ویانەی بارسێلۆنا کە هەموو شتێک سەبارەت بۆ ڕۆیشتنی کوڕەکەی بۆ یانەیەکی دیکە دەبێت لە ڕێگەی بارسێلۆنا بێت.

لەم بارەیەوە، باوکی نێیمار بە ڕۆژنامەی (فۆکس)ی بەڕازیلی گوتووە، کە هەموو یانەکان ئەوە باش دەزانن، کە نێیمار گریبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا تا ساڵی 2018 بەردەوام دەبێت، واتە دەبێت بەو گرێبەستە پەیوەست بێت، بەڵام دوای ئەو کاتە ناتوانم ڕێگە لە پێشهاتەکان بگرم.

هەروەها گوتیشی ڕۆژانە هەزاران قسە وباس لەسەر کوڕەکەم دەکرێت، بەڵام ئەو لەم ساتە لە بارسێلۆنا دەبێت، سەبارەت بە گرنگی دانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە نێیمار، باوکی یاریزانەکە ئاشکرای کرد کە “ڕێژەی ڕۆیشتنی نێیمار بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید سفر لە سەدە 0% واتە هیچ گرنگی دانێک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ نێیمار بەدی ناکەم.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close