بارسێلۆنا بەمزووانە بەرگریکارێک بۆ ریزەکانی دەگوازێتەوە

مارلۆن
مارلۆن
یاریگا
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا, بە مەبەستی زیاتر توکمە کردنی ریزەکانی یانەکەیان بۆ وەرزی داھاتوو, دەستیان بە گواستنەوەی یاریزانان کردووە, یەکێک لەو یاریزانانەش مارلۆن بەرگریکاری برازیلی یانەی فلۆمێنێنزی ئەو وڵاتەیە.

سەرچاوەکانی ئیسپانیا بڵاوییان کردەوە, بەرپرسانی بارسێلۆنا لەگەڵ مۆرلان بەرگریکاری یانەی فلۆمێنێنزی برازیلی گەیشتونەتە رێکەوتن, بۆیەو ئەو یاریزانە لە ماوەی چەند رۆژی داھاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی ئەو یانەیەوە دەکات.

مارلۆنی تەمەن ٢٠ ساڵ, وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەیدا بەشداری لە ٢٤ یاریدا کردووە و توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close