ڕاهێنەری پورتوگال ستایشی یاریزانانی دەکات

فرناندۆ سانتۆس ڕاهینەری پورتوگال
فرناندۆ سانتۆس ڕاهینەری پورتوگال

یاریگا

دوای تۆمار کردنی سەرکەوتنێکی بە زەحمەت لە دوایین خولەکەکانی کاتی گێمی دووەمی زیاد کراو، راهێنەری پورتوگال دڵخۆشی خۆی ڕاگەیاند و ستایشی یاریزانەکانی کرد.

لەم بارەیەوە، فرناندۆ سانتۆس، بە میدیاکانی ڕاگەیاند کە یاریزانانی پلانەکەیان بە تەواوی جێ بەجێکرد و توانیان لە تیپێکی سەرسوڕهێنەر ببەنەوە، ئێمە هەر لە سەرەتاوە خۆمان بۆ ئەو شەڕە قورسە ئامادە کردبوو، بوار بە کڕواتەکان نەدا هێرشی پێچەوانە جێ بەجێ بکەن، هەردوو لا تا دوا چرکە هەوڵی گۆڵ تۆمار کردمان دا بەڵام لە کۆتایی بەخت یاوەری ئێمە بوو.

سەبارت بە داخراوی و نزمی ئاستی یارییەکە فرناندۆ سانتۆس گوتی” لە قۆناغی لەم شێوەیە، تەنها بردنەوە گرنگە نەک جوانی یاری کردن، مەرج نییە جوانی ئاستی هەڵبژاردەکەت ڕێگاچارەیەک بێت بۆ بردنەوەی نازناوەکان.

سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی پۆڵەندا لە قۆناغی داهاتوو، گوتی “پۆلەندا هەڵبژاردەیەکی بەهێزە، یاریزانانی ئەو هەڵبژاردە زۆربەیان لە بۆندزلیگە یاری دەکەن، بۆیە پێشبینی دەکەم یارییەکی بەهێز بێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close