فەرمی: ئیتاڵیا یاریزانێکی گرنگی لەدەستدا

ئیتاڵیا
ئیتاڵیا
یاریگا
ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یاری قۆناخی شازدەی یۆرۆی ٢٠١٦ رووبەرووی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا دەبێتەوە, بۆ ئەم یارییە ئانتۆنیۆ کاندرێڤا بە ھۆی پێکانەوە بەشداری ئەو یارییە ناکات.

پێگەی فەرمی تۆپی پێ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە, کاندرێڤا دوای ئەو پێکانەی لە دوایین یاری یۆرۆ لە قۆناخی کۆمەڵەکان بەرامبەر ئایرلەندا تووشی بوو, بەو ھۆیەوە ناتوانێت لە یاری داھاتوو بەرامبەر ئیسپانیا بەشداری بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە, ئانتۆنیۆ کۆنتی راھێنەری ئازۆری بۆ شوێنگرەوەی ئەو یاریزانە, چەند یاریزانێکی بەردەستە, بەڵام تا ئێستا بریاری لەوبارەوە نەداوە.

ئانتۆنیۆ کاندرێڤا
ئانتۆنیۆ کاندرێڤا
Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close