دوو یاریزانی ھەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا تووشی پێکان بوون

ئیتاڵیا و ئیسپانیا
ئیتاڵیا و ئیسپانیا
یاریگا
ھەردوو ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئیتاڵیا, لە یاری قۆناخی شازدەی یۆرۆی٢٠١٦ رووبەرووی یەکتری دەبنەوە, بۆ ئەو یارییە پێدەچێت ھەردوو یاریزان کاندرێڤا لە ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا و فابرێگاس لە ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشداری نەکەن.

پێگەی تۆپی پێ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە, کاندرێڤا بە ھۆی ئەو پێکانەی لە دوایین یاری ھەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئایرلەندا تووشی بووە, تا ئێستا دیار نیە بتوانێت بەشداری لە یاری داھاتوو بەرامبەر ئیسپانیا بکات, بۆیە ئەم ھەواڵە ھاندەرانی ئازۆری نیگەران کردووە.

لەلایەکی ترەوە, سیسک فابرێگاس یاریسازی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لە راھێنانەکانی دوێنێ لارۆخا تووشی پێکان بووە, بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەو یاریزانە بەشداری یاری بەرامبەر ئیتاڵیا نەکات.

ھەردوو ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئیتاڵیا, رۆژی دووشەممەی ئەم ھەفتەیە سەعات ٧ـی ئێوارە بە کاتی باشووری کوردستان رووبەرووی یەکتری دەبنەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close