تۆران: کاردانەوەی ھاندەران بووە ھۆکاری رژانی فرمێسکی دایکم

ئاردا تۆران
ئاردا تۆران
یاریگا
ئاردا تۆران, یاریسازی ھەڵبژاردەی تورکیا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە ھۆی ئاستە لاوازەکەی لە یۆرۆی ٢٠١٦, بووە ھۆکاری ئەوەی لەلایەن ھاندەرانی ھەڵبژاردەکەیەوە ھێرشی بکرێتە سەر.

تۆران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ FourFourTwo سەبارەت بەو لێشاوەی ھاندەرانی ھەڵبژاردەکەی گوتی” بە داخەوەم کاتێک لە یارییەکدا تواناکانت کەم ببێت, بەم شێوەیە ھەلسوکەوتت لەگەڵ بکرێت, من دوای یارییەکەی بەرامبەر ئیسپانیا ھەوڵێکی زۆرمدا نەگریێم, بەڵام ئەو کارەی ھاندەران بووە ھۆکار گریانی دایکم و تا زیندوم ئەو کارەیان لەبیر ناکەم.

ھەڵبژاردەی تورکیا لە سێ یاری یۆرۆی فرانسا, لە دوو یاری تووشی شکست بوون و لە یارییەکی تردا بەرامبەر کۆماری چیک توانیان سەرکەوتن بەدەست بێنن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close