ناوەراستکارێکی رۆما ریزەکانی یانەکەی جێدێلێت

دێ رۆسی
دێ رۆسی
یاریگا
سەرەرای ئەوەی یورۆی٢٠١٦ و کوپا ئەمێریکا بەرێوەدەچێت, بەڵام یاریزانان بەردەوامن لە دیاریکردنی داھاتووی خۆیان و یەکێک لەو یاریزانانەش دانیێلی دێ رۆسی ناوەراستکاری یانەی رۆمای ئیتاڵیایە.

دێ رۆسی دەیەوێت وەرزی داھاتوو ریزەکانی یانەکەی جێبێلێت, ھەربۆیە چەند یانەیەک لەسەر ھێلن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە, سەرچاوەکانی ئیتاڵیاش باس لەوە دەکەن ناوەراستکاری گورگەکان دەیەوێت وەرزی داھاتوو لە خولی MLSـی ئەمریکا بەردەوام بێت.

دوای بڵاوبونەوەی ئەو ھەواڵە, بەرپرسانی چەند یانەیەکی ئەمریکا دەستیان بە ھەوڵەکانیان کردووە بۆ گواستنەوەی, بەڵام دێ رۆسی تا کۆتایی یورۆ ھیچ بریارێک نادات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close