Bein sport سکالا لە دژی چەند کەنالێک تۆمار دەکات

بین سپۆرت
بین سپۆرت
یاریگا
بەرێوەبەرایەتی کەنالی Beins Sportـی قەتەری کە مافی گواستنەوەی گشت یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠١٦ـی ھەیە, سکالا لە دژی کۆمەلێک ئەو کەنالانە تۆمار دەکات کە مافی گواستنەوەیان نیە و بە شێوەیەکی نا یاسایی ئەو کارە دەکەن.

ئەمرۆ رۆژنامەی ” الوگن “ـی قەتەری بڵاویکردەوە, کۆمەلێک کەنالی ئاسمانی بە بێ رەچاوکردنی مافی گواستنەوەی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠١٦, بونەتە ھۆکاری ئەوەی بەرپرسانی ئەو یانەیە سکالایان لە دژی تۆمار بکەن, بۆیە بەرێوەبەرایەتی کەنالی Bein Sport سکالایەکیان ئامادەکردووە و پێشکەشی یوێفا دەکەن.

سەرچاوەکە ناوی کۆمەلێک لەو کەنالانەی ئاشکرا کردووە و پێک دێن لە کەنالەکانی, کەنال٣ ئێرانی, کەنالی موریتانیا, کەنالی شروقی تونس و جەزائیر و چاد تیڤی.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close