كڕواتیا سزا ده‌درێت

cro

فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وڕوپا لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكرد سه‌باره‌ت له‌ رووداوی یارییه‌كه‌ی چیك و كڕواتیا له‌ میانی یارییه‌كی گه‌ڕی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م كه‌ له‌ یاریگه‌ی سانت ئیتیان به‌ڕێوه‌چوو.
یارییه‌كه‌ له‌ نیوه‌ی دووه‌مدا بۆ چه‌ند خوله‌كێك به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راوه‌ستا، به‌هۆی فڕێدرانی یارییه‌ ئاگرینه‌كان بۆ نێو لاكێشه‌ی سه‌وز له‌لایه‌ن هانده‌رانی كڕواتیا.
هانده‌رانی كڕواتیا تۆمه‌تبارن به‌ ره‌گه‌زپه‌رستی و هۆكاری نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕی له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی یارییه‌ ئاگرینه‌كان و فڕێدانی بۆ نێو لاكێشه‌ی سه‌وز و راوه‌ستاندنی یاریی.
به‌مهۆیه‌وه‌ش پێشبینی ده‌كرێت فێدراسیۆنی كڕواتی به‌ پێبژاردنی بڕی زیاتر له‌ 150 هه‌زار یۆرۆ سزا بدرێت، بڕیاره‌كه‌ش رۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌رده‌چێت.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close