بێشیکتاش یاریزانێکی ئیتاڵی بەناوبانگ رەتدەکاتەوە

ئۆردال تورونوگولاری
ئۆردال تورونوگولاری
یاریگا
دوای ئەوەی چەند رۆژی رابردوو, دەنگۆی گواستنەوەی ماریۆ بالۆتێی ھێرشبەری ئیتاڵی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بۆ ریزەکانی یانەی بێشیکتاشی تورکیا بڵاوبوەوە, سەرۆکی ئەو یانەیە گواستنەوەی ئەو یاریزانە رەتدەکاتەوە.

ئۆردال تورونوگولاری, سەرۆکی یانەی بێشیکتاشی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ” Tuttomercatoweb” گوتی” گوێبیستی ئەوەم بوو کە مینۆ رایۆلا بەرێوەبەری کارەکانی ماریۆ بالۆتێلی ئیتاڵی, دەیەوێت ئەو یاریزانە پێشنیاری ئێمە بکات, بەڵام ئەو پێشنیارە رەتدەکەینەوە, چونکە ئامانجمان ھێشتنەوەی ماریۆ گۆمێز, ھێرشبەری ئەڵمانی یانەکەمانە.

سەرۆکی یانەی تورکی لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئەوەشی گوت” بۆ ئێمە ئەم مانگە زۆر گرنگە, چونکە گۆمێز بریاریداوە لەو مانگە وەڵاممان بداتەوە.

ماریۆ بالۆتێلی
ماریۆ بالۆتێلی
Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close