بالۆتێلی ریزەکانی ئەیسی میلان جێدێلێت

ماریۆ بالۆتێلی
ماریۆ بالۆتێلی
یاریگا
ماریۆ بالۆتێلی, ھێرشبەری ئیتاڵی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بە ھۆی ئاستە مام ناوەندییەکەی نەیتوانیوە بەرپرسانی رۆسێنەری رازی بکات, بۆیە ریزەکانی ئەو یانەیە جێدێلێت.

مینۆ رایۆلا, بەرێوەبەری کارەکانی ماریۆ بالۆتێلی لەمبارەیەوە رایدەگەینێت, بەرپرسانی ئەیسی میلان نایانەوێت لەگەڵ ئەو یاریزانە بەردەوام بن, بۆیە پێشنیارم کردووە ماریۆ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بێشیکتاشی تورکیاوە بکات و چاوەرێ وەڵامی بەرپرسانی ئەو یانەیەین.

بالۆتێلی وەرزی رابردوو بە شێوەیەکی کاتی لە ریزەکانی یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەرا, گوازرایەوە ریزەکانی ئەیسی میلان, بەڵام لەو ماوەیەی یاری بۆ ئەو یانەیە کرد, نەیتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close