ئارژەنتینا لە زانکۆی هارڤارد خۆی بۆ ڤەنزوێلا ئامادە دەکات

مەشقەکانی ئارژەنتینا
مەشقەکانی ئارژەنتینا

یاریگا

لەگەڵ گەیشتنی شاندی هەڵبژاردەی ئارژەنتینا بۆ زانکۆی هارڤارد، سەدان کەس دەوری یاریزانانیان دا و ئەو زانکۆیەی بە هێمنی و بێ دەنگی ناسراوە، بە پێچەوانەوە دەرکەوت.

لەم بارەیەوە، میدیاکان، بە بایەخەوە هەواڵی گەیشتنی ئەو هەڵبژاردەیان بۆ زانکۆی هارڤارد بڵاوکردووەتەوە، هەروەها ئاماژیان کردووە کە تیپەکەی لیۆنێل مێسی لە یاریگای ئەو زانکۆیە، خۆی بۆ یاری داهاتوو بەرانبەر هەڵبژاردەی ڤەنزوێلا لە میانەی قۆناغی هەشتی کۆپا ئەمەریکا ئامادە دەکات.

لەگەڵ دەستپێکی مەشقەکانی ئارژەنتینا بڕیاربوو تەنها 15 خولەک بوار بە ڕۆژنامەنووسان بدرێت بۆ ئەوەی ڕووماڵی مەشقەکان بکەن، بەڵام بەهۆی کراوەیی یاریگاکە، مەشقەکان بە ئاشکرایی لەبەردەم ڕۆژنامەنووسان و سەدان هاندەریش ئەنجامدرا.

ئەوەی جێی سەرنج بوو لە مەشقەکانی هەڵبژاردەکە ئەوە بوو، کە هەر یەکە لە (ئێنخل دی ماریا) و (سێرجیۆ ئەگوێرۆ) بە هۆی چاکنەبوونەوەیان لە پێکان بە تەنیا مەشقەکانیان ئەنجام دا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close