ئارتێتا پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی دەکات

میکێل ئارتێتا
میکێل ئارتێتا
یاریگا
میکێل ئارتێتا, یاریزانی ئیسپانی پێشووی یانەی ئارسێنالی ئینگڵتەرا, پاش ئەوەی کۆتایی وەرزی ئەمساڵ بە یەکجاری وازی لە یاریکردن ھێنا, دەیەوێت دەست بە پیشەیەکی نوێ بکات.

ئەمرۆ جیانلۆکا دی مارتزیۆ, رۆژنامەنوس و شارەزا لە بازاری گواستنەوە ئاشکرای دەکات, ئارتێتا نزیکە لەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی مانچێستەر سیتی بکات, بەڵام ئەمجارەیان نەک وەکو یاریزان, بەڵکو وەک راھێنەر لەگەڵ پێپ گواردیۆلای راھێنەری ئیسپانی ئەو یانەیە.

ئارتێتا کۆتایی ئەم وەرزە, بە ھۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی ناچار بوو واز لە یاریکردن بھێنێت و ھەرزوو گواردیۆلا داوای لێکرد, وەک یاریدەری پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close