فەرمی: یاریزانێکی لیڤەرپول پەیوەندی بە پۆرتۆ کرد

جواو تێکسیەرا
جواو تێکسیەرا
یاریگا
جواو تێکسیەرا, یاریزانی پۆرتوگالی پێشووی یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەرا ریزەکانی ئەو یانەیەی بەرەو پۆرتۆی وڵاتەکەی بەجێھێشت.

پێگەی فەرمی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی بڵاویکردەوە, پاش ئەوە تێکسیەرا ئامادەنەبوو گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپۆل نوێبکاتەوە, بەرپرسانی یانەکەیان توانیان بگەنە رێکەوتن لەگەڵ ناوەراستکاری وڵاتەکەیان, بۆ ئەوەی وەرزی داھاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەکەیانەوە بکات, بۆیە ناوبراو بە گرێبەستێکی چوار سالی و بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەی وڵاتەکەیەوە کرد.

تێکسیەرا ساڵی ٢٠١٢ ریزەکانی سپۆرتینگ لیسبۆنای وڵاتەکەی بەرەو پریمەر لیگ جێھێشت و لەو کاتەوە نەیتوانی ھیچ پێگەیەک لە یانەی لیڤەرپول بەدەست بێنێت, بۆیە دواجار بریاریدا بگەرێتەوە خولی وڵاتەکەی.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close