بەپەلە: پیانیچ پشکنینی پزیشکی ئەنجامدا

میرالیم پیانیچ
میرالیم پیانیچ
یاریگا
میرالیم پیانیچ, یاریسازی بۆسنیایی یانەی رۆمای ئیتاڵیا بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی سەردانی کلینیکی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا کرد.

پیانیچ شەوی رابردوو بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی, گەشتی شاری تۆرینی کرد, بۆیە ئەمرۆ سەردانی کلینیکی پزیشکی تایبەتی ئەو یانەیەی کرد و پشکنینەکانی ئەنجامدا, دوای کۆتایی ھاتنی پشکنینەکان و وەرگرتنەوەی وەڵامەکانی, یاریسازی پێشووی رۆمای ئیتاڵیا بە شێوەیەکی فەرمی گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.

یاریزانی پێشووی رۆمای ئیتاڵیا, بە بڕی ٣٨ ملیۆن یورۆ گەیشتۆتە رێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی خانمە پیرەکە, لەو بڕەش ٣٢ ملیۆنی دەدرێت بە یانەی رۆما.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close