یۆروی2016 یەکەم قوربانی لێکەوتەوە

ئایرلەندای باکوور
ئایرلەندای باکوور
یاریگا
لە یاری نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی ئایرلەندای باکوور و پۆلەندا, پاش ئەوەی ھەڵبژاردەی ئایرلەندا تووشی شکست بوو, ھاندەرێکی ئەو ھەڵبژاردەیە خۆی کوشت.

کەناڵی BFMـی فەرەنسی ئاشکرای کرد, لە کاتی کۆتایی ھاتنی یاری نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی ئایرلەندا و پۆلەندا کە بەشکستی ھەڵبژاردەی یەکەم بە کۆتا ھات, ھاندەرێک لە قاتی دووەمی یاریگا کە بەرزییەکەی ھەشت مەترە, خۆی ھەڵدەداتە خوارەوە و گیانی لەدەست دەدات.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە, ھاندەرەکە بەھۆکاری خواردنەوەی رێژەیەکی زۆری ماددەی کحول, ئاگای لە خۆی نەماوە و خۆی لە بەرزاییەکە فرێداوەتە خوارەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close