نوێترین زانیاری لەسەر دی خیا

داڤید دی خیا
داڤید دی خیا
یاریگا
لە کاتێکدا هەموو جیهان چاوییان لە نوێترین هەواڵی یاری کردنەوەی یۆرۆی ۲٠۱٦ نێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و رۆمانیا بو، بە جارێک ئاراستەکان بەرەو کامپی هەڵبژادەی ئیسپانیا گۆران.

ئەمرۆ لە ناکاو دەنگۆیەک بڵاوبووە کە گوایە هەریەک لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا داڤید دی خیا، ئیکەر مونیایین، خاڤیەر مارتینز و ئیسکۆ بە دەست درێژی کردنە سەر کچێک تۆمەتبار کران، هەربۆیە هەندێ سەرچاوە بڵاوییان کردەوە کە دی خیا لە کامپی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوور خراوەتەوە، بەڵام ئەو گۆلپارێزە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.

دی خیا لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا دوای ئەو دەنگۆیە بەشداری کرد و گوتی” هەموو ئەو شتانەی باسی لێوە دەکرێن دوورن لە راستی، بۆیە بە هێزێکی زۆرەوە لە سەر ئامادەکارییەکانم بەردەوامن و ئەو جۆرە دەنگۆیانە کاریگەرییان لەسەر من نابێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close