ئەمشەو یورۆی فەرەنسا دەست پێدەکات

یۆرۆ2016
یۆرۆ2016
یاریگا
ئەمشەو پازدەھەمین وەشانی یۆرۆ, بە میوانداری فەرەنسا دەست پێدەکات و لە یاری کردنەوەی یۆرۆی فەرەنسا, ھەردوو ھەڵبژاردەی فەرەنسا و رۆمانیا رووبەرووی یەکتری دەبنەوە.

یاریگای سان دۆنی شاری پاریس, پێشوازی یەکەم رووبەرووبوونەوەی یۆروی ٢٠١٦ دەکات, ھەڵبژاردەی فەرەنسا پێش دەستپێکردنی وەشانی ئەمجارە, لە کاتی ئامادەکارییەکان تووشی چەند نەھامەتیەک بوون, لەوانەش دوورخستنەوەی کەریم بێنزیما و پێکانی رافایل ڤاران, بەڵام دیدیێ دێشامبی راھێنەری کەلەشێرەکان, بە ھەبوونی کۆمەلێک ئەستێرەی لێھاتوو و بە ناو بانگ, بروای بە یاریزانانەکانی ھەیە ئەنجامی باش بەدەست بێنن و بۆ سێیەمجار ببنە پالەوانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا.

لەلایەکی ترەوە, ھەڵبژاردەی رۆمانیا خاوەن مێژوویەکی دەولەمەند نین لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا, بەڵام نایانەوێت بە ئاسانی خۆیان بەدەستەوە بدەن, ئانخێل یارڤانێسکۆی راھێنەری ئەو ھەڵبژاردەیە, بەدەست نیشانکردنی پێکھاتەیەکی لاو, دەیەوێت کۆتایی بە ئەنجامە لاوازەکانی رۆمانیا بھێنێت و لە ساڵی ٢٠١٦ ببێت بە پادشای وڵاتەکەی.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close