رۆناڵدۆ: ئازاری جامی جیهانی هێشتا له‌ ناخمدایه‌ و له‌ یۆرۆ تۆڵه‌ی ده‌كه‌ینه‌وه‌

Capture

دوای بردنه‌وه‌ گه‌وره‌كه‌ي پۆرتوگال به‌رامبه‌ر ئیستوانیا به‌ حه‌وت گۆڵێك بێ وه‌ڵام، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانی دڵخۆشی خۆی پیشاندا به‌ هاورێیه‌تیكردنی پۆرتوگال له‌ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وڕوپا و هیوای خواست یارمه‌تیده‌ری تیپه‌كه‌ی بێت له‌ پاڵه‌وانییه‌تیه‌كه‌.
رۆناڵدۆ دوای یارییه‌كه‌ گوتی “شانازییه‌ بۆ من هاورێیه‌تی پۆرتوگال ده‌كه‌م له‌ فڕه‌نسا، یاری كردن له‌سه‌ر ناسناوێكی ئه‌وڕوپی بۆ هه‌لبژارده‌كه‌ت شتێكی زۆر تایبه‌ته‌.
له‌سه‌ر ئازاره‌كانی دوایین جامی جیهانی ده‌ڵێت “به‌ڵێ، له‌ده‌ستدانی هیوابوو، بوومه‌ قوربانی پێكان و له‌سه‌دا سه‌د له‌ ئاستی خۆم نه‌بووم.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ” له‌ كۆتاییدا شكستمان هێنا كه‌ به‌راستی زۆر ئازاریدام، من كه‌سێكی ئاساییم و هه‌ستم هه‌یه‌ وه‌كو هه‌مووان، ئه‌و كاته‌ی دۆڕاین زۆر كاریگه‌ری لێكردم و ئێستاش له‌ ناخمدایه‌، به‌ڵام ئێستا هه‌لێكی نوێمان له‌به‌رده‌مه‌ و تۆڵه‌ی هه‌موو شتێك ده‌كه‌ینه‌وه‌.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close