جارێکی تر رێکخەرانی کۆپا ئەمێریکا تووشی ھەڵە بوون

چیلی
چیلی
یاریگا
پاش ئەوەی لە یاری نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی مێکسیکۆ و ئۆروگوای, بە ھەڵە لە بری سرودی نیشتیمانی ئۆروگوای, سرودی نیشتیمانی چیلی پەخش کرا, بەرەبەیانی ئەمرۆش ئەو ھەڵەیە دووبارە بوەوە.

پێش دەستپێکردنی یاری نێوان ھەردوو ھەڵبژاردەی ئارجانتینا و چیلی, لە یەکەم یاری کۆمەڵەی سێیەمی کۆپا ئامێریکا, لە بری پەخش کردنی سرودی نیشتیمانی چیلی, گۆرانیەکی گۆرانیبێژی کردنەوەی جامی جیھانی ٢٠١٤ـیان پەخش کرد, بۆیە ھەر زوو ئەو گۆرانیەیان راگرت.

پێشتر رێکخەرانی کۆپا ئەمێریکا, بە ھۆی ئەو ھەڵەوە بەرپرسی یاریگایان تۆمەتبار کرد, بۆیە چاوەروان دەکرێت ئەمجارەیان کێ تۆمەتبار دەکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close