Marca: ئەستێرەیەکی ریال مەدرید داوای جیابونەوە دەکات

جەیمز رۆدریگێز
جەیمز رۆدریگێز
یاریگا
رۆژنامەی وەرزشی ” marca”ـی ئیسپانیا ئاشکرای دەکات, جەیمز رۆدریگێز یاریسازی کۆلۆمبی یانەی ریال مەدریدی وڵاتەکەیان داوای جیابونەوە لەو یانەیە دەکات.

دوو ھەفتە پێش, خۆرخێ مێندێز بەرێوەبەری کارەکانی رۆدریگێز بە ھەموو شێوەیەک ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە چوونی ئەو یاریزانە دەکەن لە ریزەکانی ریال مەدرید, بەڵام یاریزانی کۆلۆمبی پاش ئەوەی پەیوەندی بە یەکەی مەشق و راھێنانەکانی وڵاتەکەیەوە کردووە, داوای کردووە بەرپرسانی یانەکەی دەستبەرداری ببن.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە, گەورەترین کێشەی جەیمز رۆدریگێز بۆ جیابونەوەی لە ریزەکانی شاھانە, بڕی ھەلوەشاندنەوەی گرێبەستەکەیەتی کە دەکاتە ٥٠٠ ملیۆن یورۆ.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close