مێکیتاریان بۆ مانەوەی مەرجی ھەیە

ھێنریک مێکیتاریان
ھێنریک مێکیتاریان
یاریگا
ھێنریک مێکیتاریان, ھێرشبەری ئەرمەنی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا, مەرجی ھەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و بەرپرسانی یانەکەشی ئەو مەرجە رەتدەکەنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی “Bild”ـی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە, مێکیتاریان بۆ مانەوەی داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە, ئەو مەرجە زیاد بکەن ئەگەر ھاتوو توماس توخێلی راھێنەر ریزەکانی ئەو یانەی جێھێشت, ئەویش سەربەست بێت لە جێھێشتنی ریزەکانی ئەو یانەیە, بەڵام بەرپرسانی دۆرتمۆند دژی ئەو مەرجەن.

مینۆ رایۆلا, بەرێوەبەری کارەکانی ھێرشبەری ئەرمەنی لەمبارەیەوە گوتی” مێکیتاریان چەندین گرێبەستی پێگەیشتووە, بۆیە ئەگەر بەرپرسانی دۆرتمۆند بەم مەرجەی رازی نەبن, ئەوا ناچارە ریزەکانی ئەو یانەیە جێبێلێت, مێکیتاریان تا کۆتایی وەرزی داھاتوو گرێبەستی لەگەڵ بۆروسیا دۆرتمۆند ھەیە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close