پاتۆ ناگەرێتەوە برازیل

ئالێکساندەر پاتۆ
ئالێکساندەر پاتۆ
یاریگا
ئالێکساندەر پاتۆ, ھێرشبەری برازیلی یانەی چێلسی ئینگڵتەرا دوای کۆتایی ھاتنی گرێبەستەکەی ئامادە نیە بگەرێتەوە وڵاتەکەی.

پاتۆ لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای دەکات, گرێبەستە کاتیەکەی لەگەڵ یانەی چێلسی بە کۆتا ھاتووە و ئەگەر بەرپرسانی ئەو یانەیە ئامادە نەبن گرێبەستەکەی درێژ بکەنەوە, ئەو کاتیش ناگەرێتەوە برازیل و دەیەوێت لە کیشوەری ئەوروپا بەردەوام بێت, بەڵام تا ئێستا ھیچ یانەیەک داوای نەکردووە.

ھێرشبەری تەمەن ٢٦ ساڵی برازیلی, لە ساڵی ٢٠١٣ بە ھۆی پێکانەوە جارێکی تر گەرایەوە وڵاتەکەی و پەیوەندی بە ریزەکانی کۆرنتیانسەوە کرد و وەرزی رابردوو بە گرێبەستێکی گوازرایەوە ریزەکانی چێلسی.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close