دۆرتمۆند شوێن گرەوەی ھومێلسی دۆزییەوە

عومەر تۆپراک
عومەر تۆپراک
یاریگا
بەرپرسانی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا, پاش ئەوەی ماتس ھومێلس بەرگریکاری یانەکەیان بەرەو یانەی بایرن میونشن بەرێکەوت, دەیانەوێت بۆ شوێنگرەوەی عومەر تۆپراک بگوازنەوە ریزەکانیان.

ئەمرۆ رۆژنامەکانی ئەڵمانیا ئاشکرایان کردووە, بەرپرسانی دۆرتمۆند بۆ گواستنەوەی عومەر تۆپراک بەرگریکاری تورکی یانەی بایەر لیڤەرکۆزن, ئامادەن بڕی ٢٢ ملیۆن یورۆ پێشکەشی بەرپرسانی ئەو یانەیە بکەن, بەڵام بەرپرسانی لیڤەرکۆزن تا ئێستا وەڵامی ئەو گرێبەستەیان نەداوەتەوە.

تۆپراک وەرزی داھاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت, ھەربۆیە ئەگەر ئامادە نەبێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە, ئەوا بەرپرسانی لیڤەرکۆزن ناچارن ئەم وەرزە دەستبەرداری ببن.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close