چاودێرانی تۆپی پێ 3 یاریزان لە بەدەستهێنانی تۆپی زێڕین نزیک بوونەتەوە

سوارێز، ڕۆناڵدۆ ، مێسی
سوارێز، ڕۆناڵدۆ ، مێسی

یاریگا

بە گوێرەی پێشبینی چاودێرانی تۆپی پێی جیهانی، تەنها کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیونێل مێسی و لویس سوارێز لەسەر خەڵاتی تۆپی زێڕینی ئەمساڵ ڕکابەری دەکەن و لە بەدەستهێنانی خەڵاتەکە وەک پاڵێوراوی سەرەکی هەژمار دەکرێن .

پسپۆرانی تۆپی، دوای تێپەڕبوونی 6 مانگ لەسەر ساڵی 2016، پێشبینی دەکەن هەر یەکە لە ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید و لیۆنێل مێسی و سوارێزی هەردوو ئەستێرەی بارسێلۆنا تا ئەو ساتە چانسیان لە هەموو یاریزانان زیاترە بۆ ئەوەی بتوانن خەڵاتی (بالۆن دۆر) یان خود تۆپی زێڕین دەستەبەر بکەن.

چاودێڕانی تۆپی ئاماژەیان کردووە، کە رۆناڵدۆ بەهۆی بەدەستهێنانی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ریاڵ مەدرید و وەرگرتنی نازناوی گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە بە تۆمار کردنی 16 گۆڵ چانسێکی باشی دەبێت، لەبەرامبەردا مێسی ڕۆڵێکی کارگەری لە بە دەست هێنانی لالیگا و جامی شا بۆ بارسێلۆنا هەبوو، هەروەها لویس سوارێز لەم دوو دەستکەوتە بەشداری کردووە و نازناوی گۆڵکاری لالیگای بە تۆمار کردنی 40 گۆڵ بەدەست هێناوە ، بۆیە ئەو 3 یاریزانە لە وەرگرتنی خەڵاتی تۆپی زێڕین لە هەمووان نزیکتر بوونەتەوە.

ئاشکرایە، کە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمەریکا و یۆرۆی 2016 ی فەرنسا و پاڵەوانێتی سوپەری ئیسپانیا و ئەوروپا و مۆندیالی یانەکان، کاریگەری زیاتری دەبێت، لەسەر دەستنیشان کردنی باشترین یاریزانی جیهان کە خەڵاتی تۆپی زێڕین وەردەگرێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close