ڤان گال بە چاوی خیانەتکار سەیری مۆرینیۆ دەکات

لویس ڤان گال و مۆرینیۆ
لویس ڤان گال و مۆرینیۆ

یاریگا

بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی، (لویس ڤان گال)ی ڕاهێنەری پێشووی یانەی مانچێستەر یۆنایتد، بە چاوی خیانەتکار سەیری (جۆزێ مۆرینیۆ)ی شوێنگرەوەی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە دەکات.

رۆژنامەی (زا صەن) لەم بارەیەوە لەسەر زاری یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ڤان گال بڵاویکردووەتەوە، کە ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە هەست دەکات لە لایەن مۆرینیۆ خیانەتی لێ کراوە، بۆیە بڕیاری داوە پەیوەندییەکان لەگەڵ (سپێشەڵ وان) بپچڕێنێت، بە گوێرەی ڕۆژنامەکە ڤان گال بە بڕیاری لادانی لە یانەی شەیتانە سوورەکان تووشی شۆک بووە، بە تایبەتی دوای ئەوەی جامی فیدڕاسیۆنی ئینگلتەڕای دەستەبەرکرد.

سەبارەت بە ئاشکرا کردنی بڕیاری دوورخستنەوە بۆ لویس ڤان گال، ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردووە، کە دوای کەمتر 24 سەعات لە بردنەوەی جامی فیدڕاسیۆنی ئینگلتەڕا، لەگەڵ ڕاهێنەرەکە کۆبوونەوە ئەنجامدرا و بڕیاری لابردنی لە پۆستەکەی پێ گوترا.

سەبارەت بۆ مۆرینیۆ، ڤان گال پێی وایە کە (سپێشەل وان) لە پشتەوە خەنجەری لێ داوە و خیانەتی لێکردووە، کاتێک چەند مانگێک بەر لە ئێستا بە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەی شەیتانە سوورەکان، کاری بۆ ئەو سیناریۆیە کردووە و هەوڵی وەرگرتنی پۆستەکەی داوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close