هازارد چارەنووسی خۆی لەگەڵ چێلسی یەکلایی دەکاتەوە

مۆرینیۆ و هازارد
مۆرینیۆ و هازارد

یاریگا

لەگەڵ ڕۆیشتنی جۆزێ مۆرینیۆ بۆ یانەی شەیتانە سوورەکان، ئیدین هازارد، ئەستێرەی چێلسی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کە هەر لە یانەی چێلسی دەمێنێتەوە.

لەم بارەیەوە هازارد بە تۆڕی سکای سپۆرتی گوت”مۆرینیۆ ڕاهێنەرێکی گەورەیە و هەمیشە هەوڵی بەدەست هێنانی نازناوەکان دەدات، هیوای بەختێکی باشی بۆ دەخوازم”، هەروەها ئاماژەی کرد کە ئەو زۆر پەرۆشە بۆ ڕووبەڕوونەوەی هەردوو یانەی چێلسی و مانچێستەر یۆنایتد کاتێک لە خولی پرێمەرلیگ بەیەک دەگەن.

سەبارەت بە مانەوەی لە بلووز، هازارد ڕایگەیاند، کە ئەو بە ڕێژەی 99% لەگەڵ یانەکە دەمێنێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش قسەی لەگەڵ (ئەنتۆنیۆ کۆنتی) ڕاهێنەری یانەکە کردووە، بەمەش ئەو یاریزانە کۆتایی بەدەنگۆی ئەو هەواڵانە هێنا کە پێشتر باسیان لە ڕۆیشتنی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید کردبوو.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close