ڕۆناڵدۆ هۆکاری خراپی ئاستی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

یاریگا

دوای ئەوەی لەسەر دەرنەکەوتنی بەشێوەیەکی بەرچاو لە یاری کۆتایی چامپۆنزلیگ، ڕەخنەی زۆری لێ گیرا، کریستیانۆ ڕۆنالدۆ، ئەستێرەی یانەی شاهانە هۆکاری ئەوەی ڕوون کردەوە.

لەم بارەیەوە، ڕۆناڵدۆ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاشکرای کرد، کە تەنها هیلاکی و ماندووبوون لە بەرانبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید هۆکاری دەرنەکەوتنی بوو، دۆن گوتی” لە هەموو هاوڕێیانم زیاتر لە یارییەکان بەشداریم کردووە، ئەوە بۆ من شتێکی زۆر باشە، واتای ئەوەیە تا ئێستا من بە باشی یاری دەکەم و متمانەم پێ دەکرێت، بەڵام لە هەمان کاتدا هیلاکت دەکات”.

هەروەها گوتیشی” من بۆ شەشەمین ساڵ بەسەر یەکەوە توانیومە زیاتر لە 50 گۆڵ تۆمار بکەم، بۆیە دەبێت پارێزگاری لەو ڕیکۆردانە بکەم و شتی زیاتر ئەنجام بدەم، هەروەها لە یانەی ڕیاڵ مەدرید زۆر دڵخۆشم و هەستێکی سەیرم هەیە، حەز دەکەم یاری بۆ ڕیاڵ بکەم و دەمەوێت بەردەوام بم.

ئاشکرایە، ڕۆناڵدۆ بە تۆمار کردنی 16 گۆڵ نازناوی گۆڵکاری چامپیۆنزلیگی بەدەست هێنا، بەڵام لە یاری ئەو پاڵەوانێتییە بەرانبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید نەیتوانی ئاستی پێویست پێشکەش بکات و هیچ گۆڵێکیشی تۆمار نەکرد، تەنها لە دوایین لێدانی سزا سەرکەوتووبوو، بەمەش ڕیاڵ یارییەکەی بردەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close