لەیارییەکی دۆستانەدا ئیسپانیا لە بۆسنەی بردەوە

گرتەیەک لە  یاری ئیسپانیا و بۆسنە
گرتەیەک لە یاری ئیسپانیا و بۆسنە

یاریگا

لەچوارچێوەی یارییەکی دۆستانەدا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا، سەرەڕای یارینەکردنی کۆمەڵێک ئەستێرە توانی بە ئەنجامی 3-1 هەڵبژاردەی بۆسنە بباتەوە.

لەم یارییەدا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە سەرەتای گێمی یەکەمی یارییەکە باڵا دەستی خۆی سەلماند کاتێک دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 11 ، 18 لە ڕێگەی (نۆلیتۆ) تۆمار کرد، دواتر هەڵبژاردەی بۆسنە تاکە گۆڵی خۆی لە خولەکی 29 لە ڕیگەی سباهیتچ تۆمار کرد، لە گێمی دووەمیشدا، لە کاتی زیادکراوی یارییەکە یاریزان پێدرۆ ڕۆدریگێز توانی سێیەم گۆڵی هەڵبژاردەی ئیسپانیا تۆمار بکات.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا کە بە (ماتادۆر) ناسراوە، لە یۆرۆی 2016 ی فەرەنسا لە گروپی چوارەم شان بەشانی هەڵبژاردەکانی تورکیا و کڕواتیا و چیک یاری دەکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close