هەڵبژاردەی کوردستان بە 3 گۆڵ و 3 خاڵ لە یەکەم یاری هاتە دەرەوە

هەڵبژاردەی کوردستان بەر لە دەستپیکی یارییەکە
هەڵبژاردەی کوردستان بەر لە دەستپیکی یارییەکە

یاریگا

لە میانەی یەکەمین یاریدا لە پاڵەوانێتی هەرێمەکانی جیهان کە لە هەرێمی ئەبخازیا بەردەوامە، هەڵبژاردەی تۆپی پێی کوردستان بەئەنجامی 3-0 لە هەرێمی سزیکلاندی بردەوە.

لەم یارییەدا هەڵبژاردەی کوردستان لە هەردوو گێمدا، بە تەواوی کۆنتڕۆڵی یارییەکەیان کرد، کوردستان لە گێمی یەکەمدا بە تاکە گۆڵی فەرهەنگ ووریا دەستپێشخەربوو، لەگێمی دووەمی یارییەکەش هەڵبژاردەکە ئاستێکی بەرزتری پیشانداو هەردوو یاریزان هونەر ئەحمەد و فەرحان شەکور توانیان دوو گۆڵی دیکە تۆمار بکەن، بەمەش هەڵبژاردەی کوردستان لە یەکەم یاریدا 3 خاڵی گرنگی بە دەست هێنا.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close