مێکیتاریان ریکۆردێکی مێژوویی تۆمار کرد

هێنریک مێکیتاریان
هێنریک مێکیتاریان
یاریگا
هێنریک مێکیتاریان، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەرمینیا و یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا لە یاری دۆستانەی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر گواتمالا توانی هاتریک تۆمار بکات.

مێکیتاریان لەو یارییە دۆستانەدا بۆ جاری یەکەم توانی لە مێژووی ئەو هەڵبژاردەیە هاتریک تۆمار بکات، واتە پێش ئەو یاریزانە هیچ یاریزانێک نەیتوانیوە لە مێژووی هەڵبژاردەی تۆپی پێ ئەرمینیا هاتریک تۆمار بکات، بێجگە لەو سێ گۆلە، مێکیتاریان سێ ئاسیستیشی هەبوو، لەو یارییە دۆستانەدا ئەرمینیەکان توانیان بە ئەنجامی 7-1 سەرکەوتن بەدەست بێنن.

هێرشبەری ئەرمەنی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند، وەرزی ئەمسال توانی ئاستێکی باش لەگەڵ یانەکەیدا پێشکەش بکات، بۆیەش بووەتە ئامانجی چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close