سیرینا ویلیامز بە زەحمەت سەرکەوتنی تۆمار دەکات

سیرینا ویلیامز
سیرینا ویلیامز

یاریگا

لەیارییەکی قورسدا، سیرینا ویلیامز، کچە یاریزانی ئەمەریکایی بە زەحمەت لە کریستینا ملادینۆڤیتچ -ی بردەوە و بۆ قۆناغی پێش چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی فەرەنسا سەرکەوت.

لەم یارییەدا، سیرینا پێویستی بە زیاتر لە دوو سەعات هەبوو تا توانی بەربەستی ملادینۆڤیتچ کچە یاریزانی فەرنسا بە دوو کۆمەڵەی بێ بەرانبەر ببڕێت، ئەنجامی دوو کۆمەڵەکە 6-4 ، 7-6 کۆتاییهات.

دوای یارییەکە سیرینا بە رۆژنامەنووسانی گوت” ملادینۆڤیدتچ یارییەکی زۆر باشی ئەنجامدا، بۆیە ناچار بووم بە هەموو توانای خۆم یاری بکەم، تا بتوانم سەرکەوتن بە دەست بهێنم”.

سیرینا ویلیامز، کە تەمەنی 34 ساڵە، لە دوایین ڕیزبەندی باشترین کچە یاریزانانی تێنسی جیهان پلەی یەکەمی داگیر کردبوو، تا ئیستاش ئەم کچە یاریزانە 22 پاڵەوانێتی گەورەی دەستەبەر کردووە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close