پزیشکی هەڵبژاردەی ئەرژەنتینا باسی پێکانەکەی مێسی دەکات

پزیشکی هەڵبژاردەی ئەرژەنتینا
پزیشکی هەڵبژاردەی ئەرژەنتینا

یاریگا

دوای ئەوەی مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرژەنتینا لە یاری بەرانبەر هندۆراس تووشی پێکان هات، پزیشکی هەڵبژاردەکە ڕایگەیاند کە بارودۆخی یاریزانەکە بەرەو باشتر دەڕوات.

لە تازەترین لێدواندا، دانیال مارتینێز، ئەندامی دەستەی پزیشکی هەڵبژاردەی ئەرژەنتینا ئاشکرای کرد، کە بارودۆخی مێسی بەرەو باشتر دەڕوات و لەگەڵ یەکەم ساتەکانی پێکانەکە تەندروستی پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە، بێ ئەوەی پزیشکەکە باسی وادەی گەرانەوەی ئەستێرەکەی تانگۆ بکات.

بەگوێرەی هەواڵەکان، بڕیارە مێسی بۆ ئیسپانیا بگەرێتەوە، تا لەدانیشتنەکانی دادگای بارسێلۆنا بۆ لێکۆڵینەوە لە کێشەی هەڵاتنە لە باج دان ئامادەبێت، دواتر جارێکی دیکە پەیوەندی بە هەڵبژاردەی ئەرژەنتینا دەکاتەوە.

ئاشکرایە، ڕۆژی 7-6-2016، هەڵبژاردەی تانگۆ لە یەکەمین یاری لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمەریکا بەرانبەر هەڵبژاردەی چیلی یاری دەکات، دواتر ڕووبەڕووی پەنەما دەبێتەوە، پاشان لە دوایین یاری لە گروپەکەی لەگەڵ پۆلیڤیا یاری دەکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close