یەکەمین ڕووبەڕووبوونەوەی گواردیۆلا و مۆرینیۆ لەگەڵ یانە تازەکانیان ڕاگەیەندرا

ململانێی مۆرینیۆ و گواردیۆلا لەگەڵ یانە تازەکانیان دەست پێدەکاتەوە
ململانێی مۆرینیۆ و گواردیۆلا لەگەڵ یانە تازەکانیان دەست پێدەکاتەوە

یاریگا

بڕیارە یاریگای (پەکین) لە وڵاتی چین، یەکەمین ڕووبەڕووبوونەوەی هەردوو ڕاهێنەر(مۆرینیۆ ) و (گواردیۆلا) لەگەڵ یانە تازەکانیان بەخۆیەوە ببینێت.

هاندەرانی هەردوو جەمسەری شاری مانچێستەر، بە پەرۆشەو چاوەڕێی ڕۆژی 25 تەمووز دەکەن، بۆ ئەوەی سەیری یاری نێوان مانچێستەر یۆنایتد و مانچێستەر سیتی بکەن، کە لە میانەی جامی پاڵەوانان لە یاریگای پەکین لە وڵاتی چین ئەنجام دەدرێت، ئەوەش بەیەکەمین ڕوووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو ڕاهێنەر گواردیۆلا و مۆرینیۆ لەگەڵ یانە تازەکانیان لە ئینگلتەڕا هەژمار دەکرێت.

بەگوێرەی هەواڵەکان، هەردوو یانە تازەکە، ئەو گەشتە وەک خۆئامادەکارییەک بۆ وەرزی تازە ئەنجام دەدەن، یانەی مانچێستەر سیتی دوای بەدەستهێنانی پلەی چوارەم لە چامپیۆنزلیگ یاری دەکات و مانچێستەر یۆنایتدیش کە پێنجەمی پریمەر لیگ بوو، لە خولی یۆرۆپا لیگ یاریدەکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close