ئیبڕاهیمۆڤیچ وازلە یاری کردنی نێو دەوڵەتی دەهێنێت

ئیبڕاهیمۆڤیچ
ئیبڕاهیمۆڤیچ

یاریگا

بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی وڵاتی سوید، ئیبڕاهیمۆڤیچ ئەستێرەی هەڵژاردەی سوید بە نیازە دوای تەواو بوونی یۆرۆی 2016 واز لە یاری کردنی نێودەوڵەتی بهێنێت.

لەم بارەیەوە، هەردوو ڕۆژنامەی (داگنز نایتر) و (ئیکسپرێسن)ی سویدی لە چەند سەرچاوەیکی نزیک لە یاریزانەکەوە، بڵاویان کردووەتەوە، کە سولتان ئیبڕا دوای کۆتایی هاتنی یۆری فەرەنسا واز لە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی سوید دەهێنێت، پێشتریش ئیبڕا کە تەمەنی 34 ساڵە بەر لە مۆندیالی 2014 ی بەرازیل وازهێنانی ڕاگەیاندبوو بەڵام دواتر لە بڕیارەکەی پاشگەزبووەوە.

ئیبڕاهیمۆڤیچ، لە ئێستادا بڕیاری داوە یانەی پاریس سان جێرمان جێ بهێڵێت، بۆیە هەردوو یانەی مانچێستەر یۆنایتد و ئای سی میلان ، هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە و سەرقاڵن بۆ ئەوەی بتوانن گرێبەست لەگەڵ گۆڵکاری خولی فەرنسا واژۆ بکەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close