مۆرینیۆ پەیامێکی دیکە ئاڕاستەی هاندەرانی مانچێستەر یۆنایتد دەکات

مۆرینیۆ،،لەگەڵ وێنەیەکی فایلەکەی
مۆرینیۆ،،لەگەڵ وێنەیەکی فایلەکەی

یاریگا

دوای وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی مانچێستەر یۆنایتد، (جۆزێ مۆرینیۆ) بۆ دووەم جار پەیامێکی ئاڕاستەی هاندەرانی یانەکەی کرد و بەڵێنی دا یانەی شەیتانە سوورەکانی بە توندی بۆ گۆڕەپانی ناوخۆ و ئەوروپا بگەڕێنێتەوە.

لەم بارەیەوە، مۆرینیۆ لە پەیجی تۆری کۆمەڵایەتی خۆی لە ئنێستەگرام وێنەی فایلێکی بە لۆگۆی یانەی مان یۆنایتد داناوە، لە ژێرەوەش نووسیویەتی ” زۆر بە گەرمی و بە جیدی بۆ سەر کار گەڕامەوە، ئەو هاوینە بە چاودێری کردنی پاڵەوانێتی یۆرۆ , کۆپا ئەمەریکای 2016 بەسەر دەبەم”، بە گوێرەی لێکدانەوەی چاودێڕانی تۆپی پێ قسەکانی مۆرینیۆ بەڵێنێکە بۆ هاندەرانی یانەکە کە بۆ زیندووکردنەوەی یانەکە کار بکات و بتوانێت مانچێستەر یۆنایتد بۆ گۆڕەپانی ناوخۆیی و ئەوروپایی بگەڕێنێتەوە.

ئەو پەیامەی مۆرینیۆ لەگەڵ واژۆ کردنی بۆندەکەی لەگەڵ شەیتانەس سوورەکان، بە دووەمین پەیام هەژمار دەکرێت، پێشتریش وێنەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مان پۆنایتد لە پەیجی تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکردبووەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامە ئینگلیزییەکان، گرێبەستەکەی (سپێشەڵ وان) لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بە بڕی 45 ملیۆن جونەیهی ئێستەرلینی مەزندە دەکرێت و بۆ 3 ساڵ بەردەوام دەبێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close