وێنەو زانیاری تازە لەسەر ئەو کچەی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ کاراسکۆ ماچ دەکات

نەعومی هابارت خۆشەویستی کاراسکۆ
نەعومی هابارت خۆشەویستی کاراسکۆ

یاریگا

لەکاتی بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، شێوازی ماچکردنەکەی کاراسکۆ ئەستێرەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بۆ کچە هاوڕێیەکەی، زوومی کامێراکانی بەلای خۆیەوە ڕاکێشا هەروەها وەک بابەتێکی گەرم لە ڕۆژنامە وەرزشییەکانی جیهان باسی لێوەکرا.

ڕۆژنامە جیهانییەکان، ئاماژەیان کردووە، کە ئەو کچە ناوی (نەعومی هابارت)ه، پێشتر لەساڵی 2013 وەک شاجوانی بەلژیکا هەڵبژێردراوە، ئێستاش وەک هاوڕێی خۆشەویستی (کاراسکۆ)ی هێرشبەری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید باسی لێوە دەکرێت.

ئاشکرایە، نەعومی هابارت لە نێو یاریگای (جۆسیپی میاتزا) لەبەردەم زیاتر لە 75 هەزار هاندەر بە ماچێکی ناو دەم لەگەڵ کاراسکۆ کە گۆڵی یەکسانبوونی بۆ یانەکەی تۆمار کرد، خۆشی خۆی دەربڕی و سەرنجی هەموو جیهانی بەلای خۆی ڕاکێشا.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close