زێدان ستایشی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ دەکات

زێدان و ڕۆناڵدۆ دوای تەواو بوونی یارییەکە
زێدان و ڕۆناڵدۆ دوای تەواو بوونی یارییەکە

یاریگا

سەرەڕای ئەوەی ئاستی زێدان لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بە پێی پێویست نەبوو، بەڵام زێدانی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ستایشی ئەستیرەی یانەکەی کرد.

لەم بارەیەوە زیزۆ گوتی” ڕۆناڵدۆ پێکانی نەبوو، لە کۆتاییدا توانی بە جێبەجێکردنی دوایین لێدانی سزا بردنەوەمان پێ بخەشێت، جگە لەوەش ئەو لە نێو یاریگا زۆر ڕایکرد،هەروەها وەکو یاریزانانی دیکە هەموو هێز و توانای خۆی لەم یارییە سەرف کرد”.

ئاشکرایە، ڕۆناڵدۆ کە پێشتر دوو جاری دیکە پاڵەوانێتی چامپۆنزلیگی لەگەڵ هەر یەکە لە یانەی ڕیاڵ و مانچێستەر یۆنایتد بردووەتەوە، دوای بردنەوەی ڕیاڵ بە لێدانی سزای یەکلای کەرەوە، درێسەکەی دانا و زێدانیش بە خەندەوە باوەشی لە ڕۆناڵدۆ گرت و چەند وشەیەکی بە نهێنی بە ئەستێرەی یانەکەی گوت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close