ڕۆژنامەنووسێکی مەدریدی بە شێوازێکی سەیر سەرۆکی ئاتلەتیکۆ هەرسان دەکات

ڕۆژنامەنووسەکە لەگەڵ سەرۆکی ئاتلەتیکۆ مەدرید
ڕۆژنامەنووسەکە لەگەڵ سەرۆکی ئاتلەتیکۆ مەدرید

یاریگا

ڕۆژنامەنووسێکی ناسراوی ڕۆژنامەی AS، بە شێوازێکی سەیر و بە دانانی وێنەی گۆلەکەی ڕامۆس لە چامپیۆنزلیگی 2014 لەسەر درێسەکەی ، سەرۆکی ئاتلەتیکۆ مەدرید هەراسان دەکات.

میدیاکانی ئیسپانیا، وێنەی تۆماس ڕۆنسێرۆیان بڵاوکردووەتەوە، کاتێک بە مەبەستی هەرسان کردو تووڕەکردنی (سێریزۆ)ی سەرۆکی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بە درێسێک پێشوازی لە سەرۆکی یانەی ئاتلەتیکۆ کرد، کە وێنەی ڕامۆسی لەسەر بوو کاتێک بە لێدانی سەر گۆڵی یەکسانبوون لە کۆتایی چامپیۆنز لیگی 2014 تۆمار دەکات، لە تەنیشت وێنەکەش ئاماژە بە کاتی گۆڵکردنەکە کرابوو، کە خولەکی 92.48 چرکە بوو.

بە گوێرەی ڕۆژنامەکان، سەرۆکی ئاتلەتیکۆ بەرامبەر ئەو هەڵس و کەوتەی رۆژنامەنووسەکە کە بە هەراسان کردنی نەیارانی ڕیاڵ مەدرید ناوی ڕۆیشتووە، هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو، تەنها بە نەرمە خەندەیەک سەیری ڕۆژنامەنووسەکەی کردووە، تا کەش و هەوای بەر لە یارییەکە زیاتر گڕ تێ بەرنەدات.

ئاشکرایە، لە پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگی 2014 لە لیشەبۆنە لە پورتوگال، سێرجیۆ ڕامۆس بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید توانی لە خولەکی 93 گۆلی یەکسانبوون بۆ یانەی ڕیال تۆمار بکات، دواتریش یانەکەی بەئەنجامی 4-1 لە کاتی زیادکراودا یارییەکەیان بردەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close