ماسکێرانۆ گواستنەوەی خۆی بۆ یوڤێنتوس یەکلایی کردەوە

خاڤیەر ماسکیرانۆ
خاڤیەر ماسکیرانۆح
یاریگا
خاڤیەر ماسکیرانۆ، ناوەراست-بەرگریکاری ئارجانتینی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا کۆتایی بە هەموو ئەو دەنگۆیانە هێنا کە باس لە گواستنەوەی دەکەن بۆ ریزەکانی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا.

ماسکیرانۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ Tyc Sportsی وڵاتەکەی گوتی” ماوەیەکە ئەو دەنگۆیە بڵاوکراوەتەوە دەمەوێت ریزەکانی بارسێلۆنا جێدێڵم، بە هەموو شێوەیەک ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەمەوە و دەمەوێت لە ریزەکانی بارسێلۆنا بەردەوام بم.

بەم شێوەیە، ماسکیرانۆی ئارجانتینی کۆتایی بە هەموو ئەو دەنگۆیانە هێنا و دڵی هاندەرانی یانەکەشی خۆش دەکاتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

وەڵامێک بنووسە

Back to top button
Close